شاندێکی باڵای سەربازی لەگەڵە

بەم بەیانییە سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە کەرکوک

فەرهاد حەسەن

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای عێراق چەند وێنانەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی سەرلەبەیەنی ئەمڕۆ شەممە فەریق یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، گەیشتووەتە سنووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک.

ئاماژە بەوەکراوە، سەرۆک ئەرکان شاندێکی باڵای سەربازی یاوەری دەکەن، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکان سەردانی پارێزگاکەی کردووە.

لەم بەسەرکردنەوەیەدا، یارەڵڵا لە نزیکەوە چاودێریی ئاستی ئامادەباشی و جێبەجێکردنی پلانە ئەمنییەکان لەلایەن یەکە سەربازییەکانەوە دەکات و سەردانەکەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی بەرگریە بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری، بۆ دڵنیابوونەوە لە توانای هێزەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی ئەمنی.