کەشەکە جێگیرە

پلەکانی گەرما بەبەرزی دەمێننەوە

شۆڕش قادری

ئەم دوو رۆژەش کەشەکە جێگیر و نەگۆڕ دەبێ و پلەکانی گەرما بەبەرزی دەمێننەوە.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 8.8.2026 ئاسمان بە گشتی ساف و ساماڵ دەبێ و پلەی گەرماش هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی دوێنێ دەبێ.

بۆ سبەی یەکشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و لە زۆربەی ناوچەکان جگە لە کوێستان و ناوچە فێنکەکان، پلەی گەرما لەسەرووی 40 پلەی سیلیزییەوە دەبێ، لە گەرمیانیش 45 بۆ 46 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 44 پلەی سیلیزی

پیرمام: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی

دهۆک: 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 43 پلەی سیلیزی

گەرمیان:46 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی