ئێرانیدهكان ئه‌مڕۆ بۆ قۆناغى دووه‌مى هه‌ڵبژاردن ده‌نگ ده‌ده‌نه‌وه...وێنه: AFP
پزیشكیان و جه‌لیلی له كێبڕكێ دان
ئه‌مڕۆ قۆناغى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
فەرهاد حەسەن
ئه‌مڕۆ هه‌ینی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ریه‌كه له سەعید جەلیلی و مەسعود پزیشكیان كێبڕێ ده‌كه‌ن بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی كۆچكردو، دوای ئه‌وه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هیچكامیان نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
جەلیلی به یه‌كێك له رەخنەگرانی سه‌رسه‌ختى دژە رۆژئاوایی وه‌سف ده‌كرێت و له قۆناى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردندا نۆ ملیۆن و 473 هه‌زار و298 ده‌نگ و پزیشكیانیش كه به رێفۆرمخواز ناسراوه 10 ملیۆن و 415 هه‌زار و991 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا، هیچ كامێكیان نه‌یانتوانى سه‌رووى 50%ـى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنن بۆئه‌وه‌ى كورسی سه‌رۆكى كۆمارى وه‌ربگرن.
قۆناغى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردن له رۆژى 28.6.2024 ئه‌نجامدرا و تیایدا نزیكه‌ى 40%ـى ده‌نگده‌رانى ئێران له كۆى زیاتر له 61 ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌نگیان دا.
لایخۆشییه‌وه دوێنێ عه‌لی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران داوای له ده‌نگده‌رانی وڵاته‌كه‌ی كرد به‌شێوه‌یه‌كی فراوان رووبكه‌نه ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان بۆ سه‌رۆك كۆمار بده‌ن.
هه‌ڵبژاردنه‌كه کەمتر لە دوو مانگه دوای کۆچی دوایی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری وڵاته‌كه لە کەوتنەخوارەوەی هه‌لیکۆپتەرێکدا.
خامنەیی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تەلەفزیۆنی دەوڵەت پەخشکرا، وتی “هەڵەیە ئەگەر بڵێین ئەوانەی لە خولی یەکەمدا دەنگیان نەدا، دژی رژێمن، بەڵام بەشداریکردن وەک ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا، نه‌بو”.
ئێران
سەرۆک وەزیرانی بریتانیا
"پشتگیری گەمارۆدانی تەنگەی هورمز ناكەین و ناشچینە جەنگەکەوە"
"مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە"
لە شارێکی ئێران 30 ورچ لە نزیک ئاوەدانییەکان بیندراون
ئاژانسی هەواڵی فارس وادەڵێت
باندێکی قاچاخچی بردنی چەک بۆ ناو ئێران دەستگیر کران
دوای هەواڵی گەمارۆدانەکە