"مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە"

لە شارێکی ئێران 30 ورچ لە نزیک ئاوەدانییەکان بیندراون

فەرهاد حەسەن

لە بچوکترین شاری ئێران کە  (ئەلبۆرز)ە، کۆمەڵە ورچێک لە نزیک ئاوەدانییەکان بیندراون و ئەوانەی بینیویانە دەڵێن رەنگیان قاوەیی بووە.

پارێزگای ئەلبورز، یەکێکە لە 31 پارێزگاکەی ئێران، ناوەندەکەی شاری کەرەجە، بە بچووکترین پارێزگای ئێران دادەندرێت و زۆربەی سروشتەکەی شاخاوییە.

سەرۆکی بەشی پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکانی پارێزگای ئەلبۆرز بە ئاژانسی ئیسنای ئێرانی راگەیاندووە، بەپێی دوایین خەمڵاندنەکان زیاتر لە 30 ورچی قاوەیی لە شوێنە شاخاوییەکانی پارێزگاکەدا بینراون و تۆمارکراون.

دەشڵێت “نزیکبوونەوەی ورچی قاوەیی لە شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤ، پرسێکی ژینگەیی و کۆمەڵایەتییە لەو پارێزگایە”.

باسی لەوەکردووە جگە لە ورچ، ئاسکی قاوەیی مێینە و بەچکەکانیان لەو ئاژە؛انەن کە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.