ئاژانسی هەواڵی فارس وادەڵێت

باندێکی قاچاخچی بردنی چەک بۆ ناو ئێران دەستگیر کران

فەرهاد حەسەن

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارسی ئێرانی باندێکی قاچاخچێتی چەکیان دەستگیرکردووە، کە ویستوویان لە ولاتێکی دراوسێوە چەک بهێننە ناو کۆماری ئیسلامی ئێران.

فەرماندەیی پۆلیسی ئێران دەڵێت باندەکە 130 دەمانچەی جۆری (کۆڵت)یان پێبووە، لەناو فەردە شاردبوویانەوە و دەیانویست لە وڵاتێکی دراوسێوە لە رێگای کەرتی سنووری دوو پارێزگای رۆژئاواوە بگوزنەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست.

دەشڵێت، لە سەرەتای جەنگەوە تاوەکو ئێستا تواندراوە دەست بەسەر دوو هەزار و 800 چەکی جۆراوجۆردا بگیرێت کە دەویسترا بەشێوەی قاچاخ بهێندرێتە ناو ئێرانەوە.