ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆ لە کوردستان
ئۆنڵاین بوو بە ناوپۆل
زانکۆی گەرمیان بەشەناوخۆییەکانی خۆی کردەوە و چاوەڕوانە
ئەحمەد مستەفا
زانکۆی گەرمیان، بەشە ناوخۆییەکانی کردەوە و لە ئەمڕۆ شەممە 11.4.2026، کاتژمێر 9:00ی بەیانییەوە پێشوازی لە خوێندکارەکانی دەکاتەوە.
چاوەڕێ دەکرێ ئەمڕۆ و سبەی ئەو خوێندکارانە، بۆ خوێندنی وانەکانیان بگەڕێنەوە.
هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردەی کوردستان، شەوی رابردوو هەینی 10.4.2026 رایانگەیاند، رۆژی یەکشەممە دەوامی خوێندن لە ناو کەمپیسی زانکۆ و پۆلی قوتابخانەکان دەستپێدەکاتەوە و خوێندنی ئۆنلاین نەما.
لەو ئاگادارییەی زانکۆی گەرمیان نوسراوە، ئاگاداری خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی زانکۆی گەرمیان دەکەینەوە کە رۆژی شەممە 11.4.2026، کاتژمێر 9:00ی بەیانی بەشەناوخۆییەکانمان بەڕووی خوێندکاراندا دەکرێنەوە.