جۆری مام ناوەندەکەیەتی

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی بەسرە 120 دۆلاری تێپەڕاند

964+

فەرهاد حەسەن

نرخی نەوتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتی مامەڵەی رۆژانەیدا لە بازاڕی جیهانی بەرزبونەوەی تۆمارکرد و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی مامناوەندی بەسرە گەیشتە 120 دۆلار، لەكاتێكدا نەوتی خاوی برێنتی بەریتانی 95 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک.

بەپێی ئەو داتاكانی نرخی جیهانی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی مامناوەندی بەسرە بۆ 120.1 دۆلار بەرزبوەتەوە، لە کاتێکدا نەوتی خاوی قورسی بەسرە 117 دۆلار و 91 سەنتی بۆ هەر بەرمیلێک تۆمارکردووە، بە رێژەی گۆڕانی +0.46% بۆ هەردووکیان.

سەبارەت بە نرخەکانی نەوتی جیهانیش، نەوتی خاوی برێنتی بەریتانی 95 دۆلار و 35 سەنتی بۆ هەر بەرمیلێک تۆمارکراوە، لە کاتێکدا نەوتی خاوی تێکساسی ئەمریکی (WTI) 91 دۆلار و 66 سەنتی بۆ هەر بەرمیلێک تۆمارکردوە، بە ڕێژەی گۆڕانی +0.42 و +0.91 بۆ هەر یەكێكیان.

ئەم بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە كە ئێوارەی رۆژی دوشەممەی ئەم هەفتەیە سوپای ئەمریكا گەرمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا سەپاندووە و رێگە بە چون و هاتنی هیچ كەشتیەكی نەوتهەڵگر و بارزگانی نادا كە رووەو بەندەرەكانی ئەو وڵاتە بچن یان لەوێوە بێن، ئەمەش قەیرانێكی دیكەوە بۆ تەنگەی هورمز و وزەی جیهانی دروستكردووە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 73 دۆلار

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 73 دۆلار