تەلەفزیۆنی ئێران: پەیامی ئەمریکای هێناوە

ئامانجی سەردانی وەفدە باڵاکەی پاکستان بۆ تاران ئاشکرا کرا

964+

فەرهاد حەسەن

ئێران دەڵێت، ئەو وەفدەی وڵاتی پاکستان کە سەردانی وڵاتەکەیانی کردووە بۆ گەیاندنی پەیامێکی ئەمریکایە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی نوێ.

ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، تەلەفزیۆنی ئێران لە هەواڵێکی بەپەلەدا ئاشکرای کردووە، کە وەفدە پاکستانییەکە پەیامێکی ئەمریکایان بۆ تاران پێیە کە پەیوەستە بە پلاندانان بۆ خولێکی دیکەی گفتوگۆکان”.

لایخۆشیەوە، ئاژانسی “مێهر”ی ئێرانی ئاماژەی بەوەکرد “سەرۆکایەتی وەفدە پاکستانییەکە کە سەردانی ئێرانی کردووە، لەلایەن عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستانەوە دەکرێت”.

پێشتریش رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردبووەوە، کە واشنتۆن و تاران لەسەر بنەمای سەرەتایی رێکەوتوون لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک، بەڵام تاوەکو ئێستا کات و شوێنەکەیان دیاری نەکردووە.

لە پێشهاتێکی پەیوەندیداریشدا، کەناڵی “جیۆ”ی پاکستانی لە زاری سەرچاوە فەرمییەکانەوە بلاویکردەوە، رێنمایی دەرکراوە بۆ دەستەبەرکردنی ئامادەکاری لۆجستی و ئەمنی بە مەبەستی میوانداریکردنی شاندەکانی ئێران و ئەمریکا لە وڵاتەکەیان.

میدیاکانی پاکستان باس لە سەردانی ترەمپ دەکەن بۆ ئیسلام...

میدیاکانی پاکستان باس لە سەردانی ترەمپ دەکەن بۆ ئیسلام ئاباد