لە هەنگاوە سەرەتاییەکانی رێکەوتن و کۆتایهێنان بە جەنگ نزیکبوونەتەوە
واشنتن و تاران هەنگاو بەرەو رێکەوتنێک بۆ کۆتایهاتنی جەنگ دەنێن
964+
شانیا بێستوون
ئەمڕۆ چوارشەممە 15-4-2026، بەرپرسانی ئەمریکا بە ئاکسۆسیان راگەیاند، لە دانووستانەکانی رۆژی رابردوو بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو هەیە، هەردوو وڵات نزیکن لە چوارچێوەی رێکەوتنێکی گشتی بۆ کۆتایهاتن بە جەنگ.
ئەم جوڵە دیپلۆماسییە لە کاتێکدایە، هەریەک لە وڵاتانی پاکستان،میسر و تورکیا هەوڵێکی جدییان هەبووە لەم دانووستانە و ئامانجی سەرەکی لێی کۆتایهاتنی جەنگە بەر لە وادەی ئاگربەست کە 21ـی ئەم مانگەیە.
بۆ جەختکردەوە لە پرۆسەی ئاشتی، پاکستان شاندێکی سەربازی بە سەرۆکایەتی عاسم مونیر سوپاسالاری وڵاتەکە، بۆ تاران ناردووە و لەلایەن عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازی لێکرا.
هەر بەم مەبەستەش جەی دی ڤانس، جێگیری سەرۆکی ئەمریکا، گەشبینی نیشانداوە و دەڵێت: هەرچەندە رێکەوتن لە نێوان واشنتن و تاران مسۆگەر نییە بەڵام پێموایە تاران دەیەوێت رێککەوتن بکات.
هەرچەندە تا ئێستا لەلایەن ئەمریکاوە بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست نەدراوە، بەڵام هەوڵەکان بەردەوامن بۆ توندوتۆڵ هێشتنەوەی پەیوەندییەکان لە نیوان ئەمریکا و ئێران بۆ گەیشتن بە ئاگربەست.