وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەمە پێوه‌رێکی نازانستی و ناواقیعییە
له‌کۆ‌ی دوو ملیۆن تۆ‌ن عێراق تەنیا 292 هه‌زار تۆ‌ن گەنم لە جوتیارانی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت
964+
فەرهاد حەسەن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌رهه‌می پێشبینیكراوی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران نزیكه‌ی دوو ملیۆن تۆ‌نه، به‌ڵام حكومه‌تی فیدڕاڵ ته‌نیا 292 هه‌زار تۆ‌ن گه‌نم له سایلۆكانی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو دەڵێت “ئەو بڕە گەنمەی حكومه‌تی فیدراڵ دیاریکردوە لە جوتیارانی هه‌رێم وه‌ربگرێت، له كاتێكدایس ئه‌مساڵ سه‌رووی سێ ملیۆن دۆنم زه‌وی به گه‌نم داچێنراوه.
ئاستی پێشبینیکراو بۆ به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان له نێوان ملیۆنێك و نیو بۆ دوو ملیۆن تۆ‌ن ده‌بێت و رێژه‌ی بارانبارین به مسۆگه‌ری چه‌ندین هێنده‌ی ساڵانی پێشووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ت بڕی ئه‌و گه‌نمه‌ی بۆ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق ره‌تده‌كاته‌وه”.
وەزارەت روونیکردووەتەوە، پێویسته ساڵانە مافی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان هه‌مان ئه‌و مافه بێت كه بۆ جوتیارانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق فه‌راهه‌مكراوه، له پرۆسه‌ی به بازاڕكردن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی گه‌نم له سایلۆكان.
ده‌شڵێت، “ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه دانراوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم له‌لایه‌ن عێراقه‌وه نازانستی و ناواقیعین، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له هه‌رێمی كوردستان ناوه‌رۆكی ئه‌و پێشنیاره‌مان ره‌تكردەوه كه دراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان”.
ساڵانه حكومه‌تی عێراق به‌پێی پلانی كشتوكاڵی، نزیكه‌ی 850 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر تۆ‌نێك گه‌نم دیاریده‌كات كه له‌جوتیارانی وه‌رده‌گرێته‌وه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕێك بۆ جوتیارانی هه‌رێم دیاریده‌كات كه له رێگه‌ی سایلۆكانه‌وه وه‌ریده‌گرێت.