محەمەد باقر قاڵیباف:

“ئەمریکا نەیتوانی متمانەمان بەدەست بهێنێت”

فەرهاد حەسەن

محەمەد باقر قاڵیباف لە تۆڕی X  بڵاویکردووەتەوە کە لە دانوستانەکەی پاکستان ئەمریکا نەیتوانی متمانەمان بەدەستبهێنێت، چونکە ئێمە سەرەڕای نیازپاکی و ئیرادەی پێویستمان، بەڵام بەهۆی ئەزموونەکانی دوو جەنگەکەی پێشوو، هیچ متمانەیەکمان بە لایەنی بەرامبەر نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا لە لۆژیک و پرەنسیپەکانمان تێگەیشتووە، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بڕیار بدات، ئایا دەتوانێت متمانەمان بەدەستبهێنێت یان نا؟

سوپاسی هەوڵەکانی وڵاتی پاکستانیش دەکات لە ئاسانکاری بۆ پرۆسەی ئەم دانوستانانە