ئاماری دەزگای ئاسایشی هەرێم
لە دوێنێوە پێنج هێرشی درۆنی کەمپی پەنابەرانی لە هەرێم کردووەتە ئامانج
964+
فەرهاد حەسەن
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی لەو هێرشە درۆنیانە بڵاوکردەوە کە کراونەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئامارەکە دوێنێ سێشەممە 14.4.2026 هێرشێکی درۆنی لە کاتژمێر 5:15 خولەکی ئێوارە کراوەتە سەر کەمپی پەنابەران لە شاری کۆیە و هەر دوێنێش سێ هێرشی دیکەی درۆنی لە کاتژمێر 5:15 خولەکی ئێوارە کراوەتە سەر کەمپی پەنابەران لە سورداش و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا شەهیدێک و دوو برینداری لێکەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممەش 15.4.2026 یەک هێرشی درۆنی لە کاتژمێر 2:16 خولەکی نیوەڕۆ کراوەتە سەر کەمپی پەنابەران لە ناحیەی شۆڕش (دێگەڵە) ، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.