ئەی گەمارۆکە؟

“نزیکەی 13 کەشتی گەرووی هورمزیان تێپەڕاندووە”

964+

ئەحمەد مستەفا

ئاژانسی تەسنیمی ئێران، بە پشت بەستن بە قسەی پسپۆڕێکی ئاسایشی دەریاوانی دەڵی، لە یەک رۆژی رابردوودا، نزیکەی 13 کەشتیی گەمارۆدراو بە گەرووی هورمزدا ​​تێپەڕیوون.

مارتن کێلی، پسپۆڕی ئاسایشی دەریایوانییە دەڵێ، لە 24 کاتژمێری رابردوودا نزیکەی 13 کەشتی سەر بە ئێران بە گەرووی هورمزدا ​​تێپەڕیوون.

بە گوێرەی قسەکانی ئەو، نزیکەی 7 کەشتی چوونەتە ناو گەرووی هورمز، لەو ژمارەیەش نزیکەی 5 کەشتی کەشتیی ژێر گەمارۆ بوون، کە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا “سێنتکۆم” وا دوو رۆژە گەرمارۆی سەر بەندەرەکانی دەستپێکردووە.

هەروەک، ئەو باسی کردووە، نزیکەی 6 کەشتی لە گەرووی هورمزیان بەجێهێشتووە کە هەندێکیان لە لیستی سزاکانی ئەمریکادان.

بەڵام، سێنتکۆم دەڵێ، لە ماوەی 24 کاژێری یەکەمدا، هیچ کەشتییەک گەمارۆکەی ئەمریکای نەشکاندووە، شەش کەشتی پابەندی رێنماییەکانی هێزەکانی ئەمریکا بوون و گەڕاونەتەوە بۆ بەندەرێکی ئێران.

ئەو سێ کەشتییەی پەیوەست بوون بە ئێرانەوە و بە تەنگەکەدا تێپەڕیبوون، بەرەو بەندەرەکانی ئێران نەدەچوون و گەمارۆکە نەیگرتوونەتەوە.

"پشتگیری گەمارۆدانی تەنگەی هورمز ناكەین و ناشچینە جەنگەکەوە"

46 ساڵ لەمەوبەر پێشبینی هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی ...

46 ساڵ لەمەوبەر پێشبینی هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی لە تەنگەی هورمز کراوە