تورکیاش راگرتنی گەشتەکانی درێژکردووەتەوە

لە شەممەی داهاتوو عێراق گەشتە ئاسمانیەکان بۆ تورکیا دەسپێدەكاتەوە

964+

فەرهاد حەسەن

هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی شەممە 18.4.2026 ـەوە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تورکیا دەسپێدەكاتەوە، لە كاتێكدا توركیا راگرتنی گەشتەکانی تاوەکو 2.6.2026 درێژکردووەتەوە.

هێڵی ئاسمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، گەشتەکانی گواستنەوەی نیشتمانی لەنێوان بەغدا – سەبیحە – بەغدا جارێکی دیکە دەگەڕێنەوە و لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە دەستپێدەکەنەوە، وەک بەشێک لە پلانی هێڵەکە بۆ فراوانکردنی تۆڕی گەشتەکانی و ئاسانکاری بۆ گەشتیاران.

ئاماژەی بەوەشكردوە، دەتوانن بە ئاسانی لە رێگەی نوسینگە فەرمییەکانیان یاخود لە رێگەی ماڵپەڕی حیجزکردنی ئەلیکترۆنییەوە هاوڵاتیان بلیتەکانیان ببڕن و نوسینگەکانیان رۆژانە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاكو 8:00ی شەو پێشوازیان لێدەکات.

لایخۆشییەوە، هێڵی ئاسمانیی تورکیا، لە بڕیارێكی نوێدا راگرتنی گەشتەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق تاوەکو رۆژی 2.6.2026 درێژکردووەتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە لەدوای دەسپێكردنی هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28.2.2026، عێراق ئاسمانی وڵاتەكەی بەتەواوی داخست و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان ڕاگیران، دوای 40 رۆژ لە جەنگ و راگەیاندنی ئاگربەست، هێڵی ئاسمانی عێراقی لە 10.4.2026 دەستپێکردنەوەی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی راگەیاند لە چوارچێوەی پلانێکی قۆناغ بە قۆناغدا.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان دەستیانپ...

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان دەستیانپێکردەوە