پێشبینی ئاسایبوونەوە دەکرێ

هەر گەڕەکێکی هەولێر غازی نییە بە نەوت و کانزاکانی بڵێن

964+

ئەحمەد مستەفا

پێشبینی دەکرێ، لە رۆژانی داهاتوەوە نرخی یەک بوتڵی ‌غاز وەک پێشتر جێگیر ببێ، کە بە هەشت هەزار و 500 دینار بۆ هاوڵاتی بەردەست بوو بە بەردەوامی، وە لە بەنزینخانەکان بە 450 دینار بۆ هەر لیترێک وەردەگیرا.

ئەوە لە حاڵێکدا، لە هەولێر دەستدەکرێ بە پێدانی بوتڵی دووەم بە ماڵان، نەوت و کانزاکانی شارەکە کە بەرپرسە لە پێدانی ئەو بڕە غازە، داوا دەکات هەرکەس غازی نییە ئاگاداریان بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15.4.2026، سالار محەمەد، بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون لە نەوت و کانزاکانی هەولێر بە کەناڵەکانی راگەیاندنی وت، نزیکەی %80ـی دانیشتووانی هەولێر بوتڵی یەکەمی غازیان وەرگرتووە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، پرۆسەی دابەشکردنی بوتڵی دووەم دەستپێدەکەن.

ئەو هاوڵاتیانە لە رێگەی کۆبۆنەوە غازەکە وەردەگرن.

هەر ئەمڕۆ، نەوت و کانزاکانی هەولێر داوای لەو هاووڵاتییانە کرد کە غازیان وەرنەگرتووە تەنیا ناوی گەڕەکەکەیان بنووسن غازیان بۆ دەنێرن.

بەپێی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر، داوا لەو هاوڵاتییانە کراوە، لە هەر گەڕەکێکن غازی حکومییان بۆ نەڕۆیشتووە ئاگاداریان بکەنەوە، سبەینێ پێنچشەممە غازیان بۆ دەنێرن بۆ هەر بتڵێک هەشت هەزار و 500 دینارە.

زیاتر لە 100 بریكاری غاز بەم شەوە لە بەردەم دادگایی هەول...

زیاتر لە 100 بریكاری غاز بەم شەوە لە بەردەم دادگایی هەولێر گردبوونەوە

خاوەن نانەواخانە و هاوڵاتیانی سلێمانی گلەییان لە وەکی...

خاوەن نانەواخانە و هاوڵاتیانی سلێمانی گلەییان لە وەکیلەکانی غاز هەیە