هەواڵەکان
هەولێریش بڕیاری لەبارەی بارهەڵگرەکانەوەدا و سەگیش دارەتووی بێزار کردووە
964+
ژووری هەواڵ
سبەینێ رۆژی هەینییە، ئەگەر لە شاری هەولێر دادەنیشیت و بارهەڵگرت پێیە، نەکەی سبەینێ لە سەیرانگاکان نزیک ببیتەوە، چونکە هاتوچۆ سزایەکی چەورت دەدات
هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بۆ نزیک سەیرانگاکان قەدەغە کرا
دوێنێ شەو لە ناحیەی دارەتوو گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ، دوای ئەوەی لە زیاتر لە 20 رۆژ پێش ئێستا سەگ پەلاماری دەدەن، گیان لە دەست دەدات.
دوای 19 رۆژ گەنجێک بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستدا
کەسێک لە سلێمانی دەستگیر کراوە، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت هێندە بێویژدان بووە، چووە چاوی بڕیوەتە ئەو سندووقانەی لە مزگەوتەکان بۆ خێر دادەندرێن و دزیونی.