"چەند خێزانێک لەناو کەشتییەکەن"
خاتەمولئەنبیا دەڵێت لەبەر ئەم هۆکارە وەڵامی ئەمریکایان نەداوەتەوە
964+
فەرهاد حەسەن
ناوەندی خاتەمولئەنبیا هۆکاری ئۆپەراسیۆنی توند بۆ وڵامدانەوەی ئەمریکای ئاشکرا کرد کە چەند خێزانێک لەناو کەشتییەکەن دەنا وەلامیان دەبوو.
وتەبێژی مەڵبەندی ناوەندی خاتەمولئەنبیا رایگەیاند، بە هۆی ئامادەبوونی بەشێک لە بنەماڵەی فەرمانبەرانی ناو کەشتییە بازرگانییە ئێرانییەکە، ئۆپەراسیۆنی وەڵامدانەوەی دەستدرێژی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکە سنووردار بوو بە مەبەستی پاراستنی گیان و ئاسایشیان.
بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی خاتەمولئەنبیا دەڵێت، پاش دەستدرێژی رواڵەتی کۆماندۆکانی هێزی ئەمریکا بۆ سەر کەشتی بازرگانی ئێران لە ئاوەکانی دەریای عومان، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە بوون بۆ مامەڵەی یەکلاکەرەوە لەگەڵ هێزە دەستدرێژکارەکانی ئەمریکا.
بەڵام دەڵێت “بەهۆی بوونی هەندێک خێزانی ستافی ئەو کەشتیە ئێرانیە، بە مەبەستی پاراستنی گیان و ئاسایشی ئەو بنەماڵە ئێرانییە وەڵامەکەمان سنووردار بوو چونکە لە هەر ساتێکدا بێت لە مەترسیدا بوون”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە سەرنجدان بە بارودۆخی ئێستا، دوای دەستەبەرکردنی سەلامەتی بنەماڵە و تیمی ئەو کەشتییەی کە لەلایەن ئەمریکاوە هێرشی کراوەتە سەر، هێزە چەکدارەکانی ئێران هەنگاوی پێویست لە دژی سوپای ئەمریکا دەگرنەبەر.