فڕۆکەیەکی ئێرانی. فۆتۆ: AFP
رێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران:
فڕۆکەخانەکانی ئیمام و مێهرئاباد کراونەتەوە
شۆڕش قادری
رێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ لە تارانی پایتەخت دوو فڕۆکەخانە کراونەتەوە و قەرارە 10 فڕۆکەخانەی دیکەش بکرێنەوە کە دووانیان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانن.
رێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران رایگەیاند، لەمڕۆوە مۆڵەتی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە هەردوو فڕۆکەخانەی ئیمام و مێهرئاباد لە تاران دەرچووە و لە رۆژی شەممەشەوە 10 فڕۆکەخانەکانی ورمێ، کرماشان، ئابادان، شیراز، کرمان، رەشت، یەزد، زاهیدان، گورگان و بیرجەند دەکرێنەوە.
دوای سەرهەڵدانی شەڕ و پێکدادانەکان لە 28.2.2026 وەک هەموو وڵاتانی ناوچەکە، لە ئێرانیش سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان راگیران.