بە نایاسایی منداڵیان لەباربردووە

ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتباری دەستگیر کرد

فەرهاد حەسەن

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند کە بە رێگای نایاسایی هەڵساون بە لەباربردنی منداڵ.

ئاسایش دەڵێت، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە بەناوەکانی (ع، ف، ط) و (ن،م،س) و (أ،ح،ع)، تۆمەتبارانی ناو هاتوو بەبێ رەزامەندی پزیشک و رێنمایە تەندروستی و یاساییەکان، بە بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت، هەڵساون بە لەباربردن و کوشتنی دوو کۆرپەلەی دووانە، کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان دایکی کورپەلەکانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەرسێ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و رادەستی دادگا کراون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.