هەولێر و دەوروبەری

دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی دووەمی ئەمساڵی هاوڵاتیان دەکرێت

964+

فەرهاد حەسەن

بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر، دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی دووەمی ئەمساڵی هاوڵاتیان دەکات و ئاگاداری ئەو بریکارانە دەکاتەوە کە بنکەکانیان بڵاوکراوەتەوە لە ئەمڕۆوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکە بکەن بۆ رادەستکردنی پارەی لیستی بریکاری، بۆ ئەوەی بەزووترین کات بەشە خۆراک دابەش بکرێت.

ئەو بنکانەی بانگهێشت کراون  بریتین لە ؛ بنکەکانی ناوشار (201، 202، 203، 204، 205، 206، 207 ، 208، 209، 210، 211، 212).

بنکەکانی دەوروبەری شاریش بریتین لە ؛ (213، 214، 215، 216، 220، 221) هەروەها بنکەکانی شەقڵاوە و هەریر بریتین لە 222، 223.

بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، پێویستە بریکار ڤیزە یان کارتی بانکی (جنوب ئیسلامی ) هەبێت.

هۆشداریش دراوەتە بریکارەکان ئەگەر پێشەکی پارە رادەست نەکەن لیستی بریکاریان بە شێوەی pdf بۆ ناچێت .

خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەنی 12 ساڵ بۆ بە...

خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەنی 12 ساڵ بۆ بەشەخۆراکی هەڵەبجە کاراکرا