سەرۆکی حکومەتی هەرێم درێسی هەڵبژاردەی عێراقی پێشکەش کرا
عەدنان درجال لە هەولێرە
درێسی هەڵبژاردەی عێراق پێشکەش بە سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرا
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە سۆشیال میدیای خۆی بڵاویکردەوە، پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق عەدنان درجال کرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم وێنەکانی دیدارەکەی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، لەگەڵ عەدنان درجال سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ، دۆخی وەرزشیمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و جەختمان لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە بواری وەرزش کرد.
هەروەها نووسیویەتی: سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ستایشی رۆڵی ئێمەی لە بواری پشتیوانیکردنی بزاڤی وەرزشی و وەرزشکاران لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، کە بووەتە هۆی پێشکەوتن و پێشەنگبوونی یانە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی چەندین دەستکەوتی گرنگیی وەرزشی لە سەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی بە گشتی.
هەروەها دەڵێت، دەستخۆشیمان لە رۆڵی کارای سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد لە پێشخستنی بزاڤی وەرزشیی لە عێراق و هەموو پشتیوانییەکی خۆمان بۆ دووپات کردەوە.