دوای رووداوەکەی دوکان دێت
هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بۆ نزیک سەیرانگاکان قەدەغە کرا
+964
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند لە رۆژانی هەینیدا بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بارهەڵگرەکان بۆیان نییە بچنە رێگای شەقڵاوەو ناشبێ لە سەیرانگاکان نزیک ببنەوە.
ئەمڕۆ هاتوچۆی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوەو تیایدا هاتووە ”ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر دەکەینەوە کەوا لە رۆژانی هەینی لەکاتژمێر 8ی بەیانی هەتا رۆژانی شەممە کاتژمێر 8ی بەیانی وات
ە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر له ڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە بەئاراستەی تونێلی پیرمام و شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان قەدەغە دەکرێت و نابێت بارهەڵگرەکان بەم رێگایانە دا هاتووچۆبکەن”.
ئیتر وەرزی سەیرانەو سەیرانگاکان قەرەباڵغ دەبن، هاتوچۆش دەیەوێت مەترسی لەسەر سەیرانکەران نەمێنێت، دەشێڵێت ئەم بڕیارە بەردەوامی دەبێت تائەوکاتەی رێگای گوونجاو بۆ هاتووچۆی بار هەڵگرەکان دابین دەکرێت”.
ئەم بڕیارەی هاتوچۆی هەولێر دوای رووداوەکەی سەیرانگای دوکان دێت کە رۆژی 26ی مانگی رابردوو بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە 17 ئۆتۆمبێلداو 25 کەسی بریندار کرد.