شاندی ئەمریکا خەریکە دەگەنە پاکستان

ترەمپ ئامادەیە بەرپرسانی باڵای ئێران ببینێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، شاندی دانوستکاری ئێران بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەرەو ئیسلام ئاباد بەڕێوەن و ئاژانسێکی هەواڵیش دەڵێت فڕۆکەی شاندی ئەمریکا لە ئاسمانی ئیسلامئابادە، راشیگەیاندووە، ترەمپ ئامادەیی خۆیشی دەربڕیوە بەرپرسانی باڵای ئێران ببینێت، ئەگەر پێشکەوتنێک لە دانوستانەکان هەبێت.

دۆناڵد ترەمپ بە رۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ئەمریکی راگەیاند، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆک و ستیڤ ویتکۆڤ و جارێد کۆشنەر بەرەو پاکستان بەڕێوەن بۆ گەڕێکی دیکەی دانوستان.

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا بڵاویکردەوە، فڕۆکەی سەر بە هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی نورخان لە شاری روالبەندی نزیک ئیسلامئاباد نزیکبوونەتەوە و پێدەچێت شاندەکە بگەن.

سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانەکانیدا بۆ رۆژنامەکە هەروەها ئەوەشی وتووە، ئامادەیە بەرپرسانی باڵای ئێران ببینێت ئەگەر پێشکەوتنێک لە دانوستانەکان بێتە ئاراوە.

"بەهۆکاری ئەمنیی جەی دی ڤانس ناچێتە پاکستان"