پۆلیس: لە هەولێر و سلێمانی دزی کردووە

ئەو کابرایەی دەستی چووە بردنی پارەی مزگەوتەوە گیرا

964+
ئەحمەد مستەفا

بەتۆمەتی دزیكردن لە سندوقی كۆكردنەوەی خێر بۆ مزگەوت، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.5.2024، پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی، “تۆمەتبارێكی” راگەیاند.

وتەبێژی پۆلیس سلێمانی بە 964ی وت، “لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بنکەی ئیبراهیم ئەحمەدەوە تۆمەتبارەکە لە کاتی دزیکردندا دەستگیركراوە كە دزی لەسندوقی كۆكردنەوەی خێری چەند مزگەوتێكی هاوشێوە كردبوو”.

سەرکەوت ئەحمەد ئەوەشی وت، “دوای ئەوەی دزی لە سندوقی كۆكردنەوەی خێری دوو مزگەوت لەشاری سلێمانی كرا، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، چاودێری خرایە سەر مزگەوتەكان و سەرەنجام توانرا لەكاتی دزیكردنەكەدا تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەستگیربكرێت”.

بە قسەی وتەبێژی پۆلیس، “لە ئێستادا تۆمەتبار (ب،ل،ع لەدایكبووی 2003 ) بەبڕیاری دادوەر، بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لە لێكۆڵنەوەكاندا دانی بەوەدا ناوە كە لە چەند مزگەوتێك لە شاری سلێمانی و مزگەوتێكیش لە شاری هەولێر دزی لە سندوقی كۆكردنەوەی خێر کردووە”.

تۆمەتبارێک لە دهۆک دوای هەشت جار دزی کردن دەستگیرکرا

تۆمەتبارێک لە دهۆک دوای هەشت جار دزی کردن دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی: بکوژی ھاوڵاتییەکەی ناحیەی زەڕایەن دەس...

پۆلیسی سلێمانی: بکوژی ھاوڵاتییەکەی ناحیەی زەڕایەن دەستگیرکرا