هۆشدارى تسۆنامى دەدرێت

بەهۆى بومەلەرزەکەى ژاپۆن زیاتر لە 156 هەزار کەس ماڵ و حاڵیان جێدەهێڵن

964+

وریا فەتاح

ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.5 پلە ناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی ژاپۆنی هەژاند، بەو هۆیەشەوە هۆشداریی دروستبوونی شەپۆلی تسۆنامی دەدرێت و داواکراوە زیاتر لە 156 هەزار کەس ماڵ و حاڵى خۆیان جێبهێڵن.

ئاژانسەکە هۆشداریی تسۆنامی بۆ کەناراوەکانی زەریای هێمن لە پارێزگاکانی هۆکایدۆ، ئاوۆمۆری و ئیواتێ دەرکردووە، پێشبینی دەکرێت بەرزیی شەپۆلەکان بگاتە 3 مەتر.

وەک ئەوەى باسى کردووە، تا ئێستا شەپۆلێکی تسۆنامی بە بەرزیی 80 سانتیمەتر لە بەندەری کوجی لە پارێزگای ئیواتێ تۆمارکراوە.

داواشکراوە، تا کاتەکانى ئێوارە 156 هەزار و 471 کەس لە پێنج پارێزگای جیاواز، بەرەو ناوچە بەرزەکان بڕۆن و ماڵ و حاڵى خۆیان جێبهێڵن.

لەبارەى زیانە گیانییەکانیشەوە، تائێستا تەنیا برینداربوونى پیاوێکى تەمەن 60 ساڵ لە پارێزگای ئاوۆمۆری راگەیەندراوە کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە پەیژەی ماڵەکەی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

هەر لە ژێر کاریگەرى بومەلەرزەکە، هێڵی شەمەندەفەری خێرا لە نێوان تۆکیۆ و شین-ئاوۆمۆری راگیراوە.

لاى خۆیەوە سەنای تاکایچی، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، داوای لە دانیشتووانی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کردووە بە خێرایی ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و خۆیان بگەیەننە شوێنە بەرزەکان.

ئاژانسی کەشناسی هۆشداریش دەدات کە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا ئەگەری روودانی بوومەلەرزەی هاوشێوە یان بەهێزتر لە ئارادایە.

داتا سەنتەری بومەلەرزە لە سلێمانی كارەبای نیشتیمانی ن...

داتا سەنتەری بومەلەرزە لە سلێمانی كارەبای نیشتیمانی نییە و بومەلەرزەكەی ئەمشەوی تۆمارنەكردووە