کارمەندێک خەریکی چێککردنەوەی بۆرییەکانی نەوتە لە بەندەری جەیهان. وێنە: Reuters
رۆژانەی نیو ملیۆن بەرمیل
هەناردەی نەوت بە بۆریی کەرکوک – جەیهان دەستپێدەکات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆری کەرکوک – جەیهانەوە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو بە رێژەی 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دەستپێدەکات، ئەمەش بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی داخستنی گەرووی هورمز بەهۆی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێرانەوە.
بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە هەناردەی نەوتی عێراق وەستاوە و دوو رۆژ لەمەوبەریش کە گەرووەکە کرایەوە و پێش ئەوەی دابخرێتەوە، کەشتییەکی هیندی کە نەوتی عێراقی بارکردبوو، تەقەی لێکرا.