لە دارەتوو
دوای 19 رۆژ گەنجێک بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستدا
964+
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
لە ناحیەی دارەتوو گەنجێک دوای 19 رۆژ بەهۆی پەلاماری سەگ گیانی لەدەستداوە، باوکی گەنجەکە دەڵێت، لەو ماوەیەدا چەند جارێک ڤاکسینی دژە ڤایرۆسیان لێداوە، بەڵام بێ ئیسفادە بووە و کاتژمێر 12ـەی شەو گیانی لەدەستدا.
فەرهاد کەریم باوکی گەنجەکە بە 964ـی وت، رۆژی 4.5.2024 کوڕەکەی کە بیرکۆڵ بووە لە نزیک ماڵەوە سەگ پەلاماری داوە و خێرا گەیاندویانەتە نەخۆشخانە چارەسەری وەرگرتووە و بەڵام درەنگانی شەوی رابردوو تەندروستی تێکدەچێت تای بەرزدەبێتەوە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
وتیشی، لە فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر چەرەسەری پێدراوە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی رۆژهەڵات و لەوێ گیانی لەدەستداوە.
لەمانگی ئایار دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدانە بەهۆی پەلاماری سەگ لە سنووری ناحیەی دارەتووی هەولێر.
پێداچوونەوە: توانا نەقی