دۆناڵد ترەمپ:

ئیسرائیل هەرگیز هانی منی نەدا بۆ شەڕی ئێران

964+

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هەرگیز بە هاندانی ئیسرائیل هێرشیان نەکردووەتە سەر ئێران و ئەگەر سەرکردە تازەکانی تاران زیرەک بن دەتوانن داهاتوویەکی گەشیان هەبێ.

دۆناڵد ترەمپ لە تازەترین پۆستی خۆیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی، ” ئیسرائیل هەرگیز هانی منی نەدا بۆ شەڕی ئێران، ئەنجامی رووداوەکانی 7ـی ئۆکتبەر قەناعەتی بە من کرد کە نابێ ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامەکان بۆ ئێران سەرسوڕهێنەرن، ئەگەر سەکردە تازەکانیان زیرەک بێن، ئێران دەتوانێ داهاتوویەکی گەش و مەزنی هەبێت.

ترەمپ لەناو کەوانەیەکیشدا نووسیویەتی، (!Regime Change) بەواتای “گۆڕینی رژێم” کە پێش هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەیگوت، ئامانجی ئەوان گۆڕینی رژێمی ئێران نییە، بەڵام دوای هێرشەکان چەند جارێک ئاماژەی بەوەکردووە کە ئێستا رژێمی ئێران گۆڕاوە.

ترەمپ ئامادەیە بەرپرسانی باڵای ئێران ببینێت

ترەمپ ئامادەیە بەرپرسانی باڵای ئێران ببینێت