"ئێرە کوڕی خەڵکی فەقیرە"

یەکێک لە درۆنەکان لە باڵە خۆشەکەی فاخیر کەوتووەتە خوارەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند

یەکێک لە درۆنەکانی ئەمشەو لە شوێنێکی سیڤیل و قەرەباڵغی شار کەوتووەتە خوارەوە، لە ناو چێشتخانەی باڵەخۆشەکەی فاخیر هەریری لە شەقامی ئیسکانی هەولێر.

فاخیر هەریری بۆ 964 وتی، درۆنەکە بتەقیبایەوە ماڵی 50 کەسی وێران دەکرد، زیانەکان بە قوربانی گیانی خەڵک بێت، ئەمە هێرشێکی تیرۆرستیە و شوێنی ئەمریکا نییە، ماڵی خەڵکی فەقیرە و کاسبکارە.

درۆنەکە لە نهۆمی سەرەوەی باڵە خۆشەکەی فاخیر هەریری لە قەرەباڵغترین شوێنی شار کەوتووەتە خوارەوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح