له رۆژی یه‌كه‌مدا 41 گۆڵ تۆمار كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی خولی فوتساڵی كچانی كوردستان و له رۆژی یه‌كه‌مدا، 41 گۆڵ له چوار یارییدا تۆمار كرا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌رزی نوێی خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
هه‌شت یانه له خوله‌كه‌دا به‌شدارییان كردووه، كه به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان سه‌رپه‌رشتیی خوله‌كه ده‌كات.
له یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌مدا ئه‌نجامی گه‌وره تۆمار كران، كه جێی سه‌رنج بوون.
ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون:
ئافره‌تانی هه‌ولێر 11-1 زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین
دوكان 8-3 زاخۆ
سه‌یدسادق 4-0 خه‌ڵاتی پێنجوێن.
رواندز 14-0 قه‌ڵادزێ.
به گشتی به كۆی هه‌ر چوار 41 گۆڵ تۆمار كرا، كه یانه‌كانی ئافره‌تانی هه‌ولێر، رواندز و دوكان بردنه‌وه‌ی گه‌وره‌یان تۆمار كرد.