ڤیدیۆ… كچانی به‌رده‌ڕه‌ش بوونه پاڵه‌وانی دهۆك
964+
زەید کۆچەر – دهۆك
پاڵه‌وانیه‌تیی یاری فوتساڵ بۆ كچانی په‌روه‌رده‌كانی دهۆك و ده‌وروبه‌ری كۆتایی هات، كچانی به‌رده‌ڕه‌ش توانیان نازناوه‌كه به‌ده‌ستبهێنن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ـی كانوونی دووه‌م، یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له هۆڵی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابیان و مامۆستایان و به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ی دهۆك ئاماده‌بوون.
یاری كۆتایی له نێوان هه‌ردوو تیپی كچانی په‌روه‌رده‌ی به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان ئه‌نجامدرا، كه تێیدا دوای یارییه‌كی به‌هێز كچانی په‌روه‌رده‌ی به‌رده‌ڕه‌ش یارییه‌كه‌یان به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر برده‌وه و نازناوی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌ستێره‌ی یارییه‌كه‌ش كچه یاریزانی به‌رده‌ڕه‌ش دیهان نه‌شوان بوو، كه توانی هه‌ردوو گۆڵی تیپه‌كه‌ی تۆمار بكات.
دیهان گۆڵێكی له گێمی یه‌كه‌م و گۆڵێكی دیكه‌ش له گێمی دووه‌مدا تۆمار كرد.
هیوا محه‌مه‌دئەمین راهێنەرێ تیپی پەروەرده‌ی بەردەڕەش بۆ تۆڕی 964 قسه‌ی كرد و خۆشحاڵیی خۆی به بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی ده‌ربڕی.
ئه‌و وتی: دڵخۆش بووین توانیمان بگه‌ینه یاری كۆتایی و نازناوه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو په‌روه‌رده‌كانی دهۆك ببه‌ینه‌وه، بۆیه پیرۆزبایی له هه‌موو یاریزانان و له په‌روه‌رده‌ی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له په‌روه‌رده‌ی شێخانیش ده‌كه‌م، كه گه‌یشته یاری كۆتایی و هیوادارین له داهاتوودا سه‌ركه‌وتووبن.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه مەهدی خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ تۆڕی 964 وتی: “پیرۆزبایی له هه‌موو یاریزانان و ستافی تیپی فوتساڵی په‌روه‌رده‌ی به‌رده‌ڕه‌ش و هه‌روه‌ها قائیمقامی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌كه‌م، كه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بۆ هاندانی تیپه‌كه‌مان ئاماده‌بوو.
خولی فوتساڵی كچانی په‌روه‌رده‌كانی دهۆك و ده‌وروبه‌ری، به به‌شداریی نۆ په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وانیش په‌روه‌رده‌كانی “دهۆك رۆژهه‌ڵات، دهۆك رۆژئاوا، سێمێل، ئاكرێ، شێخان، به‌رده‌ڕه‌ش، ئامێدی، تلكێف و شنگال” بوون.
ركابه‌رییه‌كان ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی خایاند، ئه‌مڕۆش به سه‌ركه‌وتنی كچانی به‌رده‌ڕه‌ش كۆتایی هات.