تەمەنی 16 ساڵە

ئەو پاسکیلسوارەی لە گردجان بارهەڵگر لێیدا گیانی لەدەستدا

964+

دەریا محەمەد – راپەڕین

وتەبێژی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، ئەو پاسکیلسوارەی ئەمشەو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گوندی گردجان بارهەڵگرێک خۆی پیدا کێشا، گیانی لەدەستدا

شۆڕش ئیسماعیل وتەبیژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت: پاسکیلسوارەکە بە برینداری گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی رانیە و لەوێ گیانی لەدەستدا.

شۆرش ئیسماعیل وتیشی، ” پاسکیلسوارەکە تەمەنی 16 ساڵە، دانیشتووی گەڕەکی دەروازەی قەزای حاجیاوایە و تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.”

لەبارەی شۆفێری بارهەڵگرەکەوە وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوە کرد، “شۆفێرەکە لەلایەن پۆلیسی راپەڕینەوە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 24 لە یاسای سزادانی هاتوچۆ راگیراوە.”

کاتژمێرێک لەمەوبەر پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای گوندی گردجان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی کێشاوە بە پاسکیلسوارێکدا و پاسکیلسوارەکە و بە سەختی برینداربووە و هیچ ناسنامەیەکیشی پێ نییە.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا