دیسان هەوڵ هەیە کۆچبەران رەوانەی وڵاتی سێیەم بکرێن

لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاسایشی میونشن پرسی کۆچبەران تاوتوێ دەکرێت

بڵند عەلی

ئەمڕۆ پرسی کۆچبەران لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاسایشی میونشن تاوتوێ دەکرێت و هەوڵ هەیە، دیسان کۆچبەران رەوانەی وڵاتی سێیەم بکرێن.

وەزیرانی 17 وڵاتی یەکێتی ئەوروپا لە میونشن کۆدەبنەوە و گفتوگۆکان سەرنج دەخەنەسەر سێ خاڵی سەرەکی؛ یەکەم؛ توندکردنەوەی سنوورەکان و بەهێزکردنی ئاژانسی فرۆنتێکس بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان، خاڵی دووەم، خێراکردنی پڕۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە داواکاری پەنابەرییان لە ئەوروپا رەتکراوەتەوە و خاڵی سێیەمیش ئەوەیە کە چەند وڵاتێکی ئەوروپا وەک، نەمسا و یۆنان و دانیمارک و ئەڵمانیا بەجیا گفتوگۆ دەکەن لەسەر دروستکردنی ناوەندێک لە وڵاتی سێیەم، بۆ ئەوەی کۆچبەران رەوانەی ئەوێ بکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری