"بۆ حاڵەتی کتوپڕ ژمارە 100 لێبدەن"
بەرگریی شارستانیی سلێمانی: هێڵی 115 لەکاردەکەوێت
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، هێڵی گەرمی 115 لەدوای کاتژمێر 1:00ـی بەرەبەیان لەکار دەکەوێت و بۆ هەر حاڵەتێکی کتوپڕ و لەناکاو دانیشتوانی شاری سلێمانی دەتوانن پەیوەندی بە هێلی گەرمی 100 بکەن.
بەرگریی شارستانی سلێمانی دەڵێت، دوای کاتژمێر 1:00 بەهۆی نۆژەنکردنەوەی سیستمی هێڵەکان، هێڵی 115 کار ناکات و لەکاتی هەر پێویستییەک و رووداوێکی کتوپڕذا هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 100 بکەن.