"پابەندین بە هاوکاریکردنی هاوبەشەکانمان"

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سەردانی گەرووی هورمزی کرد

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، فەرماندە براد کوپەر سەردانی گەرووی هورمزی کرد و رایگەیاند، “بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی هاوبەشەکانمان لە کەنداو و پیشەسازی گواستنەوەی ئاوی.”

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەڵێت، سەردانی براد کووپەر بۆ گەرووی هورمز لەکاتێکدایە هێزەکانیان لەماوەی شەش مانگدا بە بەهای 1.5 ملیار دۆلار هاوکاری وڵاتانی کەنداویان بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو لەرێی گەرووی هورمزەوە کردووە.

ئەوەش هاتووە، زیاتر لە سێ هەزار کەشتی بازرگانی بە یارمەتی سێنتکۆم لە گەرووی هورمز لەماوەی  ئەو شەش مانگەدا تێپەڕیوون.

براد کووپەر لە سەردانەکەیدا بۆ گەرووی هورمز ئاماژەی بەوە کردووە، “بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی وڵاتانی کەنداو و ئەم سەردانە جەخت کردنەوەیە لە پابەندی بەهێزمان بۆ بەردەوامیدان بە ئازادی هاتوچۆی بازرگانی لەڕێی گەرووی هورمزەوە.”