فریاکەوتنی سلێمانی:
ئۆتۆمبێلێک لە ژنێکی دا و گیانی لەدەستدا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
سامان نادر، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەڕەکی کانی بەردینە ئۆتۆمبێلێک لە ژنێکی دا و گیانی لەدەستدا.
سامان نادر وتیشی، ژنەکە تەمەنی 67 ساڵە و ئێستا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا