پارێزگای هەولێر:

نۆژەنکردنەوە لە رێگای هەولێر – خەبات دەستیپێکردەوە

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای دووسایدی هەولێر – خەبات دەستیپێکردەوە و بەمزووانە تەواو دەکرێت.

لە راگەیاندراوێکدا پارێزگای هەولێر دەڵێت، “دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی کارکردن لە پڕۆژەکەدا وەستا، ئەمڕۆ جارێکی دیکە تیمەکان دەستیان بە کارکردن لە رێگاکەدا کردەوە تاوەکو بە شێوازێکی سەردەمیانە رێگاکە نۆژەنبکرێتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو بکرێت.”

رێگای هەولێر – خەبات رێگایەکى ستراتیژى گرنگ و بازرگانییە و پارێزگاى هەولێر بە هەردوو پارێزگاى دهۆک و موسڵ دەبەستێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی پێنج ملیار دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاکە تەرخانکردووە.