زاخۆ

لە پێنج مانگدا: لە ئیبراهیم خەلیلەوە نزیکەى پێنج هەزار تۆن خۆراک و کەرەستە رێگەى لێگیراوە بێتە ناو هەرێمەوە

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

مانگانە نزیکەى هەزار تۆن خۆراک و کەرەستەى تەندروستى و جوانکارى لە دەروازەى نێودەوڵەتى ئیبراهیم خەلیلەوە رێگەى لێگیراوە بخرێتە بازارەکانى هەرێمى کوردستانەوەز

ئامارەکە لە نێوان 1.5.2026 تا 30.9.2026ـە.

کەرەستەکان بریتیبوون لە (خواردەمەنى و خواردنەوە، مۆبیلیات، کۆزماتیک، سوتەمەنی، ڤیتێرنەری و کەرەستەی تەندروستى)، کە قەبارەیان چوار هەزار و 823 تۆن کەرەستە بوون.

کامی کەمال، بەرپرسی راگەیاندنی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بە 964ـى وت،”هەموو ئەو کەرەستانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، لەلایەن لیژنەکانی تاقیگە پشکنینیان بۆ کرا و بەپێى کۆاڵێتی و رێنمایی تەندروستی حکومەتی هەرێم نەبوون، بۆیە لەناوبراون”.

روونیشى کردەوە کە لەلایەن لیژنەکانیانەوە بەردەوام پشکنین بۆ ئەو کەرەستانە دەکرێن کە دەهێنرێنە هەرێمەوە، داواش دەکات کە هەموو بازرگانێک پێویستە ئاگاداربێت کە رێگە بەو کەلوپەلانە نادرێت کە لە کوالێتى کۆنترۆڵ دەرناچن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح