دۆناڵد ترەمپ:
ئەمڕۆ هێرش ناکەینە سەر ئێران
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەنیاز نین ئەمڕۆ هێرش بکەنەسەر ئێران و رووخاندنی رژێمی وڵاتەکە بۆ ئەوان زۆر ئاسانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا باسی لە هێرشی سەر ئێران کرد و وتی: ئەمڕۆ هێرش بۆ سەر ئێران ناکەین.
پێشتریش ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز وتی، “بڕیارێک هەیە دەبێت بیدەم؛ یان کۆتایی پێدەهێنم کە کارێکی زۆر ئاسانە، یان رێککەوتن دەکەم ئەوەش بڕیارەکەیە کە دەبێت کامیان هەڵبژێرم.”
بابەتی دەستپێکردنەوەی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ناوی میدیای ئەمریکا گەرمە و بەشێکیان دەڵێن، بەنیازن پێش هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکا لە ئێران بدەن، بەڵام هەندێکیان باس لەوە دەکەن بڕیاردراوە دوای هەڵبژاردن هێرش بکرێت.