"سێیان دۆخی تەندروستییان جێگیر نییە"
مینی پاسێک لە کەلار وەرگەڕا و هەشت منداڵ برینداربوون
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لەسەر رێگای گوندی سەیدخەلیل لە کەلار، مینی پاسێک وەرگەڕاوە و ھەشت منداڵ برینداربوون
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لەکەلار بە 964ـى وت، “ھەشت منداڵ ھێنراونەتە نەخۆشخانەکەمان و دۆخی تەندروستی پێنجیان باشە و سیانەکەی تر پێویستیان بە چاودێری زیاترە”.
وتیشی، ئەو سێ منداڵەی کە دۆخی تەندروستیان باش نیە، رەوانەی سلێمانیان دەکەین
ئەو منداڵانە لە گوندی گۆبانەوە بەمەبەستی یاری تۆپی پێ ویستویانە بێن بۆ کەلار، بەڵام لەرێگا مینی پاسەکەیان وەرگەڕاوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر