دیمهنی گواستنهوهی تهرمی یهكێك له خنكاوهكان. فۆتۆ: ئاژانسی میهر
سێ هاوڵاتی گیانیان لهدهستداوه
116 هاوڵاتی له ورمێ بێ ماڵ و حاڵن
ئهرسهلان عهبدوڵا
دوای سێ رۆژ لەو لافاوە وێرانکەرەی ناوچەی سەڵماسی سەر بە پارێزگای ورمێی له رۆژههڵاتی كوردستان گرتەوە، سێ هاوڵاتی گیانیان لهدهست دا و 161 کەسیش لە دانیشتووانی ئەو پارێزگایە بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە، جگە لە هەندێک یارمەتی سەرەتایی و سنووردار، سێ
رۆژی 22ی ئهم مانگه بارانبارینی بەخوڕ و لافاوێکی خێرا چەند گوندێکی ناوچەی سەڵماسی سەر بە پارێزگای ورمێی گرتەوە له رۆژههڵاتی كوردستان و زیانێکی بەرچاوی گیانی و ماددی لێکەوتەوە، گوندەکانی شوریک، سیلاب، کانیان، شاکریازی، مافیکەندی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
بەپێی دوایین ئاماری فەرمی مانگی سووری ئێران، کە تا ئێوارەی دوێنێ شەممە دهستیانخستووه، لە گوندی کانیان لە ئەنجامی لافاوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەست داوە، کچێکی تەمەن 10 ساڵ و دوو پیاوی تەمەن 45 و 73 ساڵ، سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لافاوەکە زیانی بە 39 ماڵ گەیاندووە و 161 کەسیش ئاوارە بوون، بەم شێوەیە دابەشکراون: 10 خێزان کە پێکهاتوون لە 50 کەس لە گوندی شوریک، 7 خێزان لە 28 تاک لە سیلاب، و 22 خێزان کە پێکهاتوون لە 83 تاک لە گوندی کانیان.
رێكخراوه چاودێرهكان باسی ئهوه دهكهن حکومەتی ئێران هێشتا هیچ پلانێکی روونی بۆ ئاوەدانکردنەوە، قەرەبووکردنەوە، یان دابینکردنی خانووبەرەی بەدیل بۆ ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە، ڕانەگەیاندووە.
هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکانی دامەزراوەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای ورمێ ئاماژە بەوە دەكات، نزیکەی 78 یەکەی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوتووە کە 54 ماڵ لە کانیان، 10 ماڵ لە مافیکەندی و 14 ماڵ لە سێ گوندەکەی دیکە.
زیانەکان بریتین لە داڕمانی دیوارەکان، تێکچوونی كهلوپهلی ماڵ و لەدەستدانی بژێوی ژیان، کە تێچووی سەرەتایی خەمڵێنراوی ئەم زیانانە گەیشتە نزیکەی 3.5 ملیار تمهن.