ئۆتۆمبێلی جیتور له كوردستان دروست ده‌كرێت
سه‌رۆكی حكومه‌تییش لەوێبوو
ئۆتۆمبێل له كوردستان دروست ده‌كرێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ لە زاخۆ گرێبەستی دروستکردنی کارگەی ئۆتۆمبێلی جیتۆری چینی لە نێوان گرووپی هارلم و کۆمپانیای جیتۆری جیهانیدا واژۆ کرا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانییش له بۆنه‌كه ئاماده‌بوو.
كۆمپانیای جیتور عێراق راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، ئەمە یەکەمین و گەورەترین پڕۆژەی ناوخۆیی دروستکردنی ئۆتۆمبێلە لە هەرێمی کوردستان، لەسەر رووبەری زیاتر لە هەزار دۆنم.
گرێبەستەکە لەلایەن ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕیی گرووپی هارلم ئالان نوور و بەرپرسی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆمپانیای جیتۆری جیهانی جین کای واژۆ کرا.
وه‌ك كۆمپانیاكه باسی ده‌كات، پڕۆژەكه قۆناغێکی نوێ دەکاتەوە کە لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەوە و به‌ره‌و بەرهەمهێنانی لە ناوخۆدا بە ستانداردە جیهانییەکان ده‌چێت، هەروەها هاوکار دەبێت لە گواستنەوەی زانین و تەکنەلۆژیا و رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ خەڵکی هەرێمی كوردستان، هه‌روه‌ها پێگەیاندنی کادیرانی پیشەسازیی ناوخۆیی.
كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: لە زاخۆوە قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات بە ناونیشانی: “دروستکراوە لە هەرێمی کوردستان”.