دیمەنێک لە یارییەکە فۆتۆ: +964
ئەنجامێکی زۆر گەورە...
فوتساڵی كچانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و پاڵه‌وان بردییه‌وه
مه‌ریه‌م ئه‌حمه‌د – هه‌ولێر
یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستیپێكرد، له ده‌ستیپێكی یارییه‌كانیشدا ئافره‌تانی هه‌ولێر بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد.
دوای نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ هەینی 17.2.2023 له یاری ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان، یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر له هۆڵی خۆیدا بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 11-1 گۆڵ له یانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینی برده‌وه.
گۆڵه‌كانی ئافره‌تانی هه‌ولێر، شۆخان نوردەدین 3 گۆڵ، بێریڤان جه‌لال 2 گۆڵ، هێدیخان مه‌جید 2 گۆڵ، سه‌میره ره‌ئووف 3 گۆڵ و ره‌ییان عه‌شقی تۆماریان كرد.
هه‌روه‌ها راژان قادر تاكه گۆڵی تیپی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینی تۆمار كرد.
له یارییه‌كه‌دا یاریزانی پیشه‌گه‌ر شۆخان نوره‌دین له ریزه‌كانی یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر به‌شداری كرد و له لێدوانێكیشدا بۆ تۆڕی 964 وتی، خۆشحاڵم گه‌ڕامه‌وه تیپه‌كه‌م و توانیم به تۆماركردنی سێ گۆڵ به‌شداری سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌م بكه‌م”.
شۆخان له یانه‌ی هیلالی سعوودی یاری ده‌كات و ئێستا دوای كۆتاییهاتنی خولی یانه‌كانی سعوودیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه تیپه‌كه‌ی پێشووی.
لایخۆیه‌وه راژان قادر، خاوه‌نی تاكه گۆڵی یانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، بۆ تۆڕی 964 سه‌باره‌ت به دۆڕانه گه‌وره‌كه‌ی تیپه‌كه‌ی وتی “هه‌رچه‌نده یارییه‌كی باشمان كرد، به‌ڵام به ئه‌نجامێكی گه‌وره دۆڕاین و ئه‌مه‌ش زۆر ناخۆش بوو بۆ ئێمه”.
خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان به به‌شداری 8 یانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا

