لەبەردەم هۆڵێکی ئاهەنگگێران

11 کەس هێرشیان کردە سەر پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک و دەستگیرکران

964+

پەری ساڵح

پۆلیسی کەرکوک لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیرکردنی 11 کەسی راگەیاند بە تۆمەتی، هێرشکردنە سەر پۆلیسی فریاکەوتن لە بەردەم هۆڵێکی ئاهەنگگێراندا.

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس، لە هۆڵێکی ئاهەنگگێران و بوک گواستنەوە شەڕێک روویداوە و پۆلیسی فریاکەوتن سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی بوون، بەڵام لەلایەن  11 کەسەوە هێرش دەکرێتە سەر پۆلیس، بۆیان نەچووەتەسەر و لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک سەرجەمیان دەستگیرکراون.

پۆلیسی کەرکوک بەپێی مادەی 230 لە یاسای سزادانی عێراقی رەوانەی دادگای کردوون و راگیراون، دڵنیایش دەدەن هاوڵاتیان بە دابینکردنی ئاسایش و رێگەنەدان بە هیچ هێرشێک بۆ هێزە ئەمنییەکان، هاوکات لەلایەن فەرماندەی پۆلسی کەرکوکەوە سکاڵای یاسایینا لەسەر تۆمارکراوە.

لە مارکێتێکدا دوو تۆمەتبار بە پارەى ساختەوە دەستگیرکر...

لە مارکێتێکدا دوو تۆمەتبار بە پارەى ساختەوە دەستگیرکران