شاعیر و پێشمەرگە

وردەکارى ژیانى رەفیق سابیر لە زارى کەسوکارییەوە

964+
فەرمان مەلا حەسەن- قەڵادزێ

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی پڕ لە شکۆدا، تەرمی شاعیر و نووسەری ناوداری کورد، دکتۆر رەفیق سابیر، لەسەر وەسێتی خۆی لە شاری قەڵادزێی زێدی خۆی سپاردەی خاک کرا.

مورشید حەمە غەریب، کەسوکاری کۆچکردوو لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 تیشکی خستە سەر ژیان و خەباتی ئەو شاعیرە و وتی: “رەفیق سابیر ئاشقێکی سەرسەختی پشدەر بوو، ئەو تەمەنی خۆی لە پێشمەرگایەتی و ئاوارەییدا بەسەر برد، هەر ئەوەش وایکرد نەتوانێت لە زێدی خۆی نیشتەجێ بێت و هاوسەرگیری بکات.”
مورشید ئاماژەی بە ژیانی تاراوگەی شاعیر کرد کە لە ئەوروپا لەگەڵ خانمێکی خەڵکی جۆرجیا هاوسەرگیری کردووە و تاقە کچێکی لێ بەجێماوە.

وتیشی: “رەفیق هەمیشە خەمی قەڵادزێی لە دڵدا بوو، هەربۆیە وەسێتى کرد لێرە بنێژرێت تا سڵاو و ناڵەی خەڵکی ئەم شارەی ببە گەیەنێت بە ‘دایکە ئامینە’ و ‘شەهید سنەوبەر’ کە لە کارەساتی 24ی نیساندا شەهید بوون.”

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دەنگی

دەنگی "لاوکی هەڵەبجە" خامۆش بوو؛ سێ وەسێت لە رەفیق سابیرەوە