لە دەستی داعش

کچە ئێزدییەک دوای زياتر لە 11 ساڵ رزگار کرا

ئەرسەلان عەبدوڵا

نووسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان، ئازادکردنی هاوڵاتی ئێزدی جەمیلە باپیر حاچمی راگەیاند، دوای زیاتر لە 11 ساڵ لە رفاندنی لەلایەن رێکخراوی داعش، لە کاتی هێرشەکەی سەر قەزای شەنگال لە هاوینی 2014.

نووسینگەکە ئەمڕۆ دووشەممە 4.5.2026 لە راگەیاندراوێکدا روونی کردەوە کە رزگاربووەکە ناوی جەمیلەیە و دانیشتووی کۆمەڵگەی تەل قەسەبە، لەگەڵ خێزانەکەی لە کاتی ئاوارەبوونیان و دواتر دیلبوونیان رفێنراوە، ئەمڕۆش گەڕایەوە بۆ لای خێزانەکەی.

ئامارە فەرمییەکانی ئەو فەرمانگەیە ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی ئەو ئێزدیانەی لە سەرەتای کۆمەڵکوژییەکەوە رفێنراون، گەیشتووەتە شەش هەزار و 417 کەس. لەو ژمارەیەش تا ئێستا سێ هەزار و 594 کەس ئازاد کراون و چارەنووسی هەزاران کەسیش نادیارە.