سەرۆكایەتی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:
هەفتەی داهاتوو دەنگدان بۆ کابینەی نوێی حکومەت دەکرێت
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمان ئاشکرای کرد، کۆتایی ئەم هەفتەیە ناوی وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکومەتیان پێدەگات، هەفتەی داهاتووش پرۆسەی دەنگدان بە کابینەکە و بەرنامەکەی بەڕێوەدەچێت.
راگەیاندنی پەرلەمان بڵاویکردەوە، سەرۆکی پەرلەمان هەیبەت حەلبوسی لە کۆتایی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان رایگەیاند، بەرنامەی حکومەتی نوێ تا کۆتایی ئەم هەفتەیە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو عەلی زەیدییەوە پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت، بۆ ئەوەی ئەندامانی پەرلەمان بتوانن پێداچوونەوەی پێدا بکەن و لەلایەن لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و بەرنامەی حکومەتەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.
هەروەها وتی، “هەفتەی داهاتوو ناوی کابینەی وەزاری و بەرنامەی حکومەتەکە دەخرێتەڕوو بۆ دەنگدان لەلایەن پەرلەمانەوە”.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 217 ئەندامی دانیشتنی ژمارە 22ی ئەنجام دا.