"لە ئێرانەوە هاتووە"

ئیمارات: بە مووشەک هێرش کرایە سەر وڵاتەکەمان

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات ئاشکرای کرد، وڵاتەکەیان رووبەڕووی هێرشی مووشەکی بووەتەوە و داوا لە هاوڵاتیان و نیشتەجێبووانی وڵاتەکەی دەکات، لە شوێنی پارێزراو بمێننەوە.

دواتر وەزارەتی بەرگریی ئیمارات زانیاریی نوێی راگەیاند و دەڵێت، چوار مووشەکیان لە ئێرانەوە ئاراستە کراوە، سێ مووشەکیان لەسەر ئاستی ئاوە هەرێمییەکان تێکشکێندراون و دانەیەکیشیان کەوتووەتە دەریاوە.

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات هەروەها روونیکردەوە، کە هێرشی دیکەش بۆ سەر وڵاتەکەیان بە درۆن کراوە و بەرگریی ئاسمانی رووبەڕوویان بووەتەوە.

هەروەها لایەنە بەرپرسەکانی ئەمارەتی فوجەیرە رایانگەیاندووە، کە هێرشکراوەتەسەر کارگەیەکی پیترۆ کیمیاوییەکان و دووکەڵ لەوێ بەرز دەبێتەوە.