له‌ ده‌شتى (ناوكور)ى دهۆك

پشكنین له‌ شوێنه‌وارى شه‌ڕه‌كه‌ى ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌قدۆنى ده‌ستیپێكرده‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى وه‌ستانى بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ، ده‌ست به‌ كنه‌ و پشكنین له‌ شوێنه‌وارێكی پارێزگاى دهۆك ده‌ستیپێكرده‌وه‌، كه‌ كاتى خۆى ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌قه‌دۆنی له‌وێدا داریوشی فارسی به‌زاندووه‌.

شوێنه‌واره‌كه‌ ناوى گردى گومله‌ له‌ ده‌شتى ناوكور له‌ سنوورى ناحیه‌ى کەلەکچی قەزاى شێخانى سه‌ر به‌ پارێزگاى دهۆك.

ساڵى 2017 ده‌ست به‌و پشكنین له‌و شوێنه‌واره‌ كراوه‌ تا ساڵى 2019 به‌رده‌وام بوو، دواتر كاره‌كانى بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ وه‌ستاو ئێستاش شوێنه‌وارو كه‌له‌پورى دهۆك ده‌ڵێت، ده‌ستمان به‌ پشكنین كردووه‌ته‌وه‌.

د. بێكه‌س بریفكانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وار و كه‌له‌پوورى دهۆك به‌ 964ـى راگه‌یاند، به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆى ئۆدینه‌ى وڵاتى ئیتاڵیا ده‌ستیان به‌ پشكنین له‌و شوێنه‌واره‌ كردووه‌ته‌وه‌.

وتیشی “گردى گومل له‌ده‌شتى ناوكور به‌ رووبه‌رى 35 هێكتار زه‌وى و به‌رزى 40 مه‌تر كارى پشكنینى تێدا ده‌كرێت”.

شوێنه‌واره‌كانى دهۆك ده‌كرێنه‌ گه‌شتیاری

شوێنه‌واره‌كانى دهۆك ده‌كرێنه‌ گه‌شتیاری

ژاپۆنییه‌كان روویان له‌ شوێنه‌وارى دهۆك كردووه‌

ژاپۆنییه‌كان روویان له‌ شوێنه‌وارى دهۆك كردووه‌

یونسكۆ ژماره‌ى شوێنه‌واره‌كانى دهۆك بۆ نۆژه‌نكردنه...

یونسكۆ ژماره‌ى شوێنه‌واره‌كانى دهۆك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ زیاد ده‌كات

به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى دهۆك، ئه‌م شوێنه‌واره‌‌ به‌چه‌ندین سه‌ده‌ى مێژوویی تێپه‌ڕیوه‌ و تا ئێستا سه‌دان پارچه‌ شوێنه‌وارى گرنگى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ 964 له‌ شوێنه‌وارى دهۆك ده‌ستیكه‌وتووه‌، ئه‌م شوێنه‌واره‌ په‌یوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆى به‌ شەڕێك هه‌بووه‌، به‌ناوى شه‌ڕى گوگامێلا، كه‌ له‌ نێوان ئەسكەندەرى مەقەدونی و داریوشی فارسی له‌ ساڵى 331ـى پێش زایین روویداوه‌، مه‌قه‌دۆنیش توانیویه‌تى له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌ربكه‌وێت.

لە سنوورى پارێزگای دهۆکدا تا ئێستا دوو هەزار و 221  ناوچەی شوێنەوار تۆمار کراون و ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ش بێ تۆمارگكردن و كنه‌ و پشكنین ماونه‌ته‌وه‌.