گەشتوگوزار رێکاری نوێ جێبەجێ دەکات
سزادانی سەرپێچیکاران لەپێناو هێشتنەوەی جوانییەکانی ئاکرێ
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ئاکرێ دەڵێت، بۆ پێشخستنی کەرتەکەیان بڵاوکردنەوەی کلتووری گەشتوگوزاری نوێ لەگەڵ لایەنە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان چەند رێکارێکی نوێ دەگرنەبەر و جێبەجێی دەکەن.
خاڵە سەرەکییەکانی ئەم رێکارانە بریتین لەوەی کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشێوەیەکی مەیدانی و بەببەردەوامی بغوڕێن و چاودێریکردنەکانیان لەسەی شوێنە گەشتیارییەکان چڕتر بکەنەوە و هەموو سەرپێچییەک تۆمار بکەن بەتایبەتیش فڕێدان و بەجێهێشتنی پاشماوەکان.
بەپێی یاسا سزای دارایی لەسەر سەرپێچیکاران دەسەپێندرێن ، جەختیش کراوەتەوە کە مەبەست لەوە بەتەنیا سزادان نییە بەڵکو پاراستنی ژینگە و بە جوانی هێشتنەوەی وێنەی ئاکرێیە.